راچڵەكین-
دەیان كۆچبەری كوردی خەڵكی باشورو رۆژهەلاتی كوردستان لە كەناراوەكانی نێوان فەڕەنساو بەریتانیا گیریان خواردووەو داوای بەهاناوە چوون دەكەن.
رەنج پشدەری، رۆژنامەنووس و چالاكوان بڵاویكردووەتەوە:" بەپێی زانیارییەکان ژمارەیان زیاترە لە ٥٠ کەس و بەشێکیان ژن و منداڵن، هێزی دەریاوانی فەڕەنسا لەدانکیخ و کالاسمان ئاگادرکردۆتەوە کە ئەو کۆچبەرانە لەڕێگەی ناردنی لۆکەیشنەوە داوای یارمەتی و هاوکاری دەکەن".
بەگوێرەی زانیارییەكان، شەوی رابردوو بەشێکی زۆری کۆچبەارن بڕیاری پەڕینەوەیاندا لەئاوی فەڕەنسا بۆ بەڕیتانیا بەهۆکاری باشبوونی کەش و هەوای ئەو ناچەیەی لێی مابونەووە.