راچڵەكین-
بەشی پێشبینی لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی شارەكان بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكان بێت، ئەمڕۆ چوار شەممە، هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر شەپۆڵێكی باران بارین (كاتی دابارین لەسەر ناوچەكەمان) لە دوای نیوەرۆ دەست پێ دەكات بەگشتی , سنوری پارێزگای سلێمانی زۆرترین ئاستی دابارینی دەبێت لەچاو ناوچەكانی تر لەكاتەكانی ئێوارەی رۆژی پێنج شەمە كۆتای بە كاریگەری ئەم شەپۆڵە دێت.
پارێزگای هەولێر، ئاسمان هەور دەبێت , سەرەتا لەكاتەكانی نیوەرۆلەسەر بەشێك لەناوچە شاخاویەكان نمە باران دەست پێ دەكات پاشان لەناوچە جیا جیاكاندا باران دەبارێت .
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دەست پێكردنی باران لەكاتەكانی نیوەرۆ لەسەر بەشێك لەناوچە شاخاویەكان لەدوای نیوەرۆ كاریگەری باران بارین زیاتر دەبێت لەسەر زۆربەی ناوچەكان , لەئێوارەدا ئاستی باران مامناوەند دەبێت لەسەر بەشێك لەناوچەكانی باكووری ئەم دوو پارێزگایە هەندێ كات باران بەشێوەی لێزمە باران دەبێت.
پارێزگای دهۆك، ئاسمان هەور دەبێت , باران بارین لە دوای نیوەرۆ لەسەر ناوچە شاخاویەكان دەست پێ دەكات پاشان ئاستی دابارین زیاتر دەبێت و لە ئێوارەدا پێشبینی باران بارین لەسەر تەواوی ناوچە جیا جیاكان دەبێت , ئاستی دابارین لەسەر بەشێك لەناوچە شاخاوییە سنووریەكان مامناوەند و لێزمە باران دەبێت .
پارێزگای كەركوك، ئاسمان هەور دەبێت لەگەل دەست پێ كردنی نمە باران لەناوچە جیا جیاكاندا لەكاتەكانی دوای نیوەرۆ.
سبەی پێنج شەممە، ئاسمان هەور دەبێت , باران بارین لەكاتەكانی بەیانی زوودا رێژەكەی زیاتر دەبێت، لە تەواوی ناوچەكەمان باران بارین دەبێت وە هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت . زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینیكراو لە سنووری پارێرزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت، بەفر بارین لەسەر لوتكەی ناوچە شاخاوییە سنووریەكان دەبێت لەكاتەكانی شەودا كاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت . پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە ( 2 تا 3 ) پلە لەتۆماركراوەكانی رۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆك : 18 پلەی سیلیزی
كەركوك : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی