راچڵەكین –
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، ستایشی رۆڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەكات لە پشتیوانیكردنی نووسەران و هۆنەرمەندان و پڕۆژە كلتوری و هونەرییەكان، راشیدەگەیەنێت، هێرۆ خان لە تەمەنی گەنجییەوە ژیانی سیاسی دەستپێدەكات.
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، لە پێگەی فەرمی خۆی، لە ماوەی 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی جێندەریدا، تیشكی خستووەتە سەر ژیانی ئەو خانمانەی كە جێدەستیان دیاربووە لە سیاسەت و بزنس و كۆمەڵگەی مەدەنی و زانست و هونەردا.
كونسوڵخانەكە باسی لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كردووە، كە لە ناو خەڵكدا بە هێرۆ خان ناسراوە، نووسیویەتی: هێرۆ خان لە 1948 لە دایكبووە و خەڵكی سلێمانییە، پێشتر خانمی یەكەمی عیراق بووە و یەكەم كوردە كە چووبێتە ئەو پێگەیە.
لە بەشێكی نووسینەكەی كونسوڵخانەی ئەمریكادا هاتووە، هێرۆ خان هەر لە تەمەنی گەنجییەوە ژیانی سیاسی دەستپێدەكات و هاوشانی هاوسەرەكەی، سەرۆك كۆماری پێشتر كۆچكردوو جەلال تاڵەبانی، دژی ڕژێمی سەركوتكەری پێشوو جەنگاوە، هەروەها هێرۆ خان بەوەش ناسراوە كە پشتیوانی پڕۆژە كلتوری و هونەرییەكانی بووە و لەو نێوەندەشدا پشتیوانیی هونەرمەندان و نووسەران لەسەر ئاستی تاك.