ڕاچڵەکین سپۆرت -
هێزەکانی پۆلیسی ئیسپانیا، بەرگریکاری دێرینی بەڕازیلی، دانی ئەلڤێس، یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنەیان دەستگیرکرد.
ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، ڕایگەیاندووە کە ئەلڤێس ڕاگیراوە تاوەکو دادگایی دەکرێت، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دادگاییکردنی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنێک لە یانەیەکی شەوانە لە ٣٠ی کانوونی دووەمدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، یاریزانە پێشووەکەی بەرشەلۆنە دانی بەوەدانا کە لەو بەروارەی پێشتر ئاماژەمان پێدا لە یانە شەوانەکەدا بووە، بەڵام بەرکەوتەی ئەم ژنە نەبووە کە سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە.
دانی ئەلڤێس لە کۆتایی وەرزی ڕابردوو یانەی بەرشەلۆنەی بەجێهێشت و لە ئێستادا یاری بۆ تیپی مەکسیکی پوماس دەکات.