راچڵەكین-
ئەو كەسەی دەووترێت موڵكەكانی شاسوار عەبدولواحید-ی كڕیوەتەوەو وێنەكەی بڵاوكراوەتەوە، هاتە دەنگ و دەڵێت:" من دوروو نزیك پەیوەندیم بەم بابەتەوە نییە."
ئەمڕۆ دووشەممە ئاكار محەمەد، كە لەدوێنیەوە وێنەكەیی و ناوی دەهێنرێت بەوەی كە ئەو چاڤیلاند و موڵكەكانی شاسوار عەبدولواحیدی كڕیوەتەوە لەروونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" من ئاكار محەمەد- كارمەندو مووچەخۆریی مانگانەم هەر لەسنوری بەپارێزگای سلێمانی دوێنێ لەكاتی ئاشكراكردنی كڕینی بەشێك لەمووڵكەكانی چاڤیلاند من ناوو وێنەم بەهەڵە بڵاوكراوەتەوە."
دەشڵێت، بەمافی خۆمی دەزانم لەڕێگەی ئەم رونكردنەوەیەوە دوو داواكاری ئاراستەی سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن بكەم:
یەكەم / هەرچی زووە ناو وێنەی من بسڕنەوە.
دووەم / لەڕێگەی ئەم ڕونكردنەوەیەوە ئەوە هەڵە راست بكرێتەوە چونكە من دوروو نزیك پەیوەندیم بەم بابەتەوە نیە بەپێچەوانەوە هەر كەس ودەزگایەك بەردەوام بێت لەبڵاو كردنەوەی ناو وێنەی ئێمە ناچارم ڕێگەی یاسای لەدژی بگرمەبەر.