شەپۆلێکی خۆڵبارین بەڕێوەیە

کوردستان

05/03/2023     ژمارەی بینراو 5675

راچڵەکین –
کەشناسی پێشبینی دەکات کە شەپۆلێکی مامناوەندی خۆڵبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات، بە تایبەتیش هەولێ و دهۆك دەگرێتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە ئاسمانی کوردستان هەورى تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و ڕاپەڕین و رۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان و کەرکوک کە هەندێك جار هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

ئەوەشیخستەڕوو کە سبەینێ خێرایی با چالاک دەبێت و شەپۆلێکى تۆز و خۆڵى مام ناوەند لەگەڵ خۆی دەهێنێت، بە تایبەت بۆ شارى دهۆک و هەولێر و ناوچەکانى دەوروبەریان و گەرمیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن