لوکاکۆ لە یانەی گەورەی ئیسپانیاوە داوا دەکرێت

وەرزش

18/03/2023     ژمارەی بینراو 114

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی ڕیاڵ مەدرید مەدریدی ئیسپانی بیر لەوە دەکاتەوە گرێبەست لەگەڵ ڕۆمیلۆ لۆکاکۆی بەلجیکی هێرشبەری ئینتەرمیلان لە میرکاتۆی هاوینی داهاتوودا بکات.

لۆکاکۆ لەگەڵ ئینتەرمیلان یاری دەکات، بە خواستن لە چێڵسی تا هاوینی داهاتوو، بەبێ ئەوەی مافی کڕینی هەبێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە سەن"، یانەی ڕیال مەدرید بیر لە بەشداریکردنی لۆکاکۆ دەکاتەوە لە هاوینی داهاتوو، بۆ ئەوەی پاڵپشتی کەریم بنزیمە بکات لە هێڵی پێشەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدرید یەكێكە لە هاندەرەكانی لوكاكۆ و سەرسامی تواناكانی ئەستێرە بەلجیكیەكەیە و پێی وایە كە هێرشبەرێكی لێهاتوو بەتوانایە ئەگەر پێكانەكان بەرۆكی بەربدات.

ڕۆژنامەی “زە سەن” بڵاویکردەوە کە ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت سوود لە لێدوانەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئینتەرمیلان وەربگرێت کە ڕایانگەیاند لۆکاکۆ لە کۆتایی وەرزی ئێستادا یانەکە جێدەهێڵێت.

لەو بارەیەوە جۆزێپی مارۆتا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئینتەرمیلان وتی: "لۆکاکۆ دەگەڕێتەوە بۆ چێڵسی، ئەو لە دۆخێکی باشدا نییە، ئێمە هێشتا چاوەڕێی بینینی ئەو ڕۆمێلۆیەین کە پێشتر دەمانناسی".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن