پۆلیس: ئەو کەسانەی منداڵەکەیان فڕیدا دەستگیرکران

کوردستان

29/04/2023     ژمارەی بینراو 297

راچڵەکین –

سێ کەس بە تۆمەتی فڕێدانی منداڵێکی تازە لەدایکبوو دەستگیرکران کە هەفتەی رابردوو لە نزیك مزگەوتێکی قەزای کەلار دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ شەممە، عەلی جەمال وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: دوای ئەوەی لە بەرواری 24/4/2023 لەنزیک مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەڕەگەزی نێر لەنێو کارتۆنێک دۆزرایەوە، دەستبەجێ پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کرد.

روونیشیکرەوە، بەسود بینین لە کامێرای چاودێری توانیان تۆمەتباران کە لە سێ تۆمەتبار پێکهاتوون دەستگیربکەن .

راشیگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ دایکی منداڵەکه دانی بەوەدا نا کە منداڵی ئەوەو دوای لەدایکبوونی بەهاوکاری دوو تۆمەتباری تر کە پیاوێک و ئافرەتێکن و خزمی باوکی منداڵەکەن، منداڵەکەیان لەنزیک مزگەوتی تەقوا بەجێ هێشتووە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو کە تۆمەتباران بەپێی مادەی 383 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە ودادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆتۆمەتبارێکی دیکەش دەرکردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن