راچڵەکین –
کەشناسی پێشبینی دەکات
لەمڕۆوە تاوەباران و بروسکە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە کە تا سبەینێش بەردەوام
دەبێت.
بەشی پێشبینی لە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمانی
کوردستان لە نێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکەی لابەلای
کەم لە ناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم .
سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش
رایگەیاند: لەئەنجامی نزمەپەستانێکی باشووری عیراق بۆ سەر ناوچەکە بە گشتی ئاسمانی
هەرێم هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.
روونیشیکردەوە کە ئەگەری
تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن هەیە و زیاتر ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، لەگەڵ
ئەوەشدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆل هەیە لەناوچە کانی باشوور و ناوەراستی عیراق.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :
29 پلەى سیلیزى
سلێمانی :
28 پلەى سیلیزى
دهۆک :
30 پلەى سیلیزى
کەرکوک :
34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە :
31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 20 پلەى
سیلیزى
زاخۆ :
30 پلەى سیلیزى
سۆران : 24 پلەى سیلیزى
گەرمیان :
38 پلەى سیلیزى