ئاسایش دوو قاچاخچی و ژمارەیەك كۆچبەری بیانی دەستگیر دەكات

کوردستان

27/05/2023     ژمارەی بینراو 281

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی دوو قاچاخچی و 16 كەسی بیانی رادەگەیەنێت، كە بە شێوەی نایاسایی هاتبوونە هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە ئەنجامی هەڵمەتە بەردەوامەكانیان بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا دەرچوو ، هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان دوای دەستكەوتنی زانیاری وورد، رۆژی 26-5-2023، توانیان 16 كەس كە هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتی پاكستان بوون، دەستگیربكەن و بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی دەربەندیخان، بە ماددەی (40)ی نشینگە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

دەزگای ئاسایش، ئاماژەی بەوەكردووە، كۆچبەرە بیانییەكان بەڕێگای نایاسایی لەلایەن دوو كەسی قاچاخچی هێنراونەتە ناو هەرێمی كوردستان و بەنیازبوون بچنە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن