زانیاری لەبارەی ژەهراویبوونی ژمارەیەك خوێندكاری پەیمانگەیەكی سلێمانی ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

27/05/2023     ژمارەی بینراو 422

راچڵەكین -

سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی، نوێترین زانیاری لەبارەی ژەهراویبوونی نزیكەی 30 خوێندكاری پەیمانگەیەكی سلێمانی بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، لەكاتی گەشتێكیان بۆ هاوینەهەواری دووكان، بەهۆی خواردن-ەوە ژەهراوی بوون.

ئەمڕۆ شەممە، خوێندكارانی پەیمانگەیەكی سلێمانی، بەمەبەستی گەشت و سەیران، چوونە هاوینەهەواری دووكان و لەوێ بەهۆی خۆراكەوە نزیكەی 30 كەسیان ژەهراوی بوون.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی 122، راگەیاندووە، لەدوای رووداوەكە، خوێندكارە ژەهراویبووەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای دووكان كراون.

وتیشی:" شەش خوێندكار بەهۆی خراپیی رەوشی تەندروستییان، بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی گواستراونەتەوە".

تائێستا هۆكاری ژەهراوی بوونی ئەو خوێندكارانە نەزانراوەو نازانرێت چ جۆرە خواردنێكیان خواردووە كە بووەتە هۆی تێکچوونی تەندروستی ئەو ژمارە زۆرەی خوێندكاران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن