چەند بەرپرسێكی زانكۆی سەڵاحەددین لە پۆستەكانیان لادەبرێن

کوردستان

27/05/2023     ژمارەی بینراو 272

راچڵەكین -

زانكۆی سەڵاحەددین لە هەولێر گۆڕانكاری لە چەند پۆستێكی باڵادا دەكات و بڕیارە هەفتەی داهاتوو، حەوت بەرپرسی زانكۆكە لە پۆستەكانیان لاببرێن و كەسانی دیكە لە شوێنەكانیان دەستبەكاربن.

سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەددین، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو گۆڕانكاری و دەستاودەستكردنی دەسەڵات لە حەوت پۆستی باڵای زانكۆكە دەكرێت.

روونیشیكردەوە، گۆڕانكارییەكان دوای ئەوە دێت كە ئەو بەرپرسانە ماوەی یاسایی ئەركەكانیان تەواوبووەو كەسانی نوێ لە شوێنەكانیان خزمەت دەكەن.

بەگوێرەی گۆڕانكارییەكان، ئەو پۆستانەی كە بەرپرسەكانیان لەسەر كار لادەبرێن، بریتین لە یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی و كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، لەگەڵ راگری كۆلیژەكانی پەروەردەی بنەڕەتی، پەروەردەی شەقڵاوە، هونەرەجوانەكان، پەروەردە، زانست.

ئەمشە لەكاتێكدایە ئەو زانكۆیە لەمانگی رابردوودا گۆڕانكاری لە هەشت پۆستی باڵای زانكۆكە كردبوو، كە ئەوانیش یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، لەگەڵ حەوت پۆستی راگری كۆلێژەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن