خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا دەستیپێکرد

جیهان

28/05/2023     ژمارەی بینراو 125

راچڵەکین –

ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەستیپێکرد.

کاتژمێر ٠٨:٠٠ی ئەمڕۆ، بنکەکانی دەنگدان، بەڕووی دەنگدەراندا کرانەوە پرۆسەکەیش تا کاتژمێر ١٧:٠٠ بەردەوامی دەبێت.

لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆدا، زیاتر لە ٦٠ ملیۆن دەنگدەر کە تەمەنیان لە سەروو ١٨ ساڵەوەیە مافی دەنگدانیان ھەیە.

لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆدا، زیاتر لە ١٩١ ھەزار سندوق بەسەر ھەزار و ٩٤ بنکەی دەنگدان دابەشکراون.

ھەریەک لە کاندیدی ھاوپەیمانیی "جمھور" بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان و کاندیدی ھاوپەیمانیی "میللەت"، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە ھەڵبژاردنەکاندا کێبڕکێی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرکۆمار.

بەپێی ئەنجامە کۆتاییەکانی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا لە خولی یەکەمی ھەڵبژادنەکاندا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەدا ٤٩،٥٢ و کەمال کڵچدارئۆغڵو سەدا ٤٤،٨٨، دەنگەکانیان بەدەستھێنابوو.

دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا دوای راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکانی پرۆسەی دەنگدان لە گەڕی دووەمی ھەڵبژادنەکانی سەرۆکایەتییدا، سەرکۆماری نوێی تورکیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو رادەگەیەنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن