کەشناسی زانیاری نوێ لەسەر خۆڵبارینەکە دەدات

کوردستان

28/05/2023     ژمارەی بینراو 216

راچڵەکین –

کەشناسی پێشبینی دەکات خۆڵبارین تا سبەینێ بەردەوام بێت، بە تایبەتیش لە هەندێك ناوچەی سنووری پارێزگاکانی هەولێر، کەرکوك و دهۆك زیاتر ئەبێت.

بەشی پێشبینی لە وزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵ و بە زیادبوونى خێراى با بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێش روونیکرەوە کە پێشبینی دەکرێت، ئاسمان نیمچە هەور بێت و خۆڵبارین لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاکانى هەولێر و کەرکوك و دهۆك زیاتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 32 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 32 پلەى سیلیزى
دهۆک : 31 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 37 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 33 پلەى سیلیزى
سۆران : 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 39 پلەى سیلیزى

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن