کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان شکستی هێنا

کوردستان

28/05/2023     ژمارەی بینراو 742

راچڵەکین –

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان نەیتوانی کۆبێتەوە کە بڕیاربوو پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی تێیدا تاوتوێ بکرێت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە "ئەنجومەنی دادوەری هەرێم نەیتوانی رێژەی ئامادەبوونی یاسایی پێویست بۆ گرێدانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێكبهێنیت".

روونیشیکردەوە "رێژەی پێویستی ئامادەبوونی یاسایی دەبێت، شەش ئەندامی ئەنجومەنی دادوەری بێت، بەڵام دوای دووجار ئاگاداركردنەوە تەنها پێنج ئەندام ئامادەبووە".

دوێنێ شەممە، د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان کرد، رۆڵی "پیشەیی و یاسایی و ئەخلاقی" خۆیان ببینن و نەبنە بەشێك لەو کارە نایاساییەی کە دوای دانیشتنەکەی پەرلەمان روویدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن