ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوان لەدژی پاشماوەكانی داعش ئەنجام دەدرێت

کوردستان

28/05/2023     ژمارەی بینراو 244

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی (٧٠)ی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی سەربە وەزارەتی بەرگری عیراق، ئۆپراسیۆنێكی بەرفراوانیان بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی چەكدارانی داعش ئەنجامدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ( ٧٠ )ی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی سەربە وەزارەتی بەرگری عیراق، لە سنوری ناوچەكانی (زنانە، پەلكانە، غرەو قۆری چای) ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانیان ئەنجامدا بۆ ڕاوەدونانی پاشماوەكانی داعش كە لەو سنورانە جموجۆڵیان هەبووە.

 

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، ئۆپەراسیۆنەكە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگریی پێشوەخت، بەرەبەیانی رۆژی 27-5-2023 دەستی پێكردو لەئەنجامی كێوماڵكردنی ئەو ناوچانە، چەندین حەشارگە و شوێنی پلاندانانی تیرۆریستانی داعش دۆزرانەوەو خاپور كران.

بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئاشكراشیكردووە، ئۆپراسیۆنەكە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند بە ئامانجی بنەبڕكردنی چەكدارانی داعش لەو ناوچانە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن