بكوژ و تەقەكەرانی رووداوەكەی هەولێر دەستگیركران

کوردستان

28/05/2023     ژمارەی بینراو 419

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو كەسانەی راگەیاند، كە ئەمڕۆ لەناو شاری هەولێر تەقەیان لە دوو كارمەندی هێزی زێرەڤانی كردو بەهۆیەوە یەكێكیان گیانی لەدەستداو ئەوی دیكەش بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، هێزەكانیان بەهاوكاری پۆلیس، لە هەڵمەتێكدا لە گوندی كەڵەكینی خەلیفان، سێ كەسیان دەستگیركرد كە تۆمەتبارن بە تەقەكردن لە دوو كەس لەناو شاری هەولێر.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی ئاسایشی هەولێر، یەكێك لە دەستگیركراوەكان بكوژەكەیە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، دوو كارمەندی هێزی زێرەڤانی، لەناو ئۆتۆمبیلەكەیان لەسەر شەقامی 100 مەتریی هەولێر، دەستڕێژی گوللەیان لێكراو لەئەنجامدا یەكێكیان گیانی لەدەستداو ئەوی دیكەش بە سەختی بریندار بوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن