وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 4ی وانەبێژان ئاشكرا دەكرێت

ئابوری

31/05/2023     ژمارەی بینراو 229

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشاندا لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی وانەبێژان.
 
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێملای كوردستان ئاشكرایكرد، سبەینێ پێنجشەممە 1-6-2023  مووچەی مانگی نیسانی وانەبێژان لەسنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین دابەشدەكرێت.

لە هەرێمی كوردستان 35 هەزار و 543 وانەبێژ هەیە، مووچەی هەر وانەبێژێك بەگوێرەی بڕوانامەكەی لە نێوان 200 بۆ 400 هەزار دینارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن