قازانجی رۆسنەفت لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا 46%زیادی كردووە

ئابوری

31/05/2023     ژمارەی بینراو 208

راچڵەكین-

قازانجی پوختی رۆسنەفت كە گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوتی رووسیایە لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەراورد لەگەڵ هەمان قۆناغی ساڵی رابردوودا لە46% زیادیكردووە.

كۆمپانیای رۆسنەفت لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"وێڕای ئەو گەمارۆیانەی بەسەریاندا سەپێندراون، قازانجیان زیادی كردووە و تیایدا هاتووە: "قازانجی پوختی رۆسنەفت لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەراورد لەگەڵ هەمان قۆناغی ساڵی رابردوودا لە 46% زیادی كردووە و بووەتە 323 ملیار روبل، هەروەها قازانجی كۆمپانیاكە كە لەگەڵ سوو و باج هەژمار بكرێت لەس25.1% زیادی كردووە و بووەتە 672 ملیار روبل".

رۆسنەفت ئاماژەی بەوە داوە كە بەرهەمهێنانی هایدرۆكاربۆن لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بە بەراورد لەگەڵ هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو لە 1.3% زیادی كردووە و گەیشتووەتە ئاستی پێنج ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن