ئۆتۆمبیلێك لە سلێمانی دزراو لە بەغدا دۆزرایەوە

کوردستان

03/06/2023     ژمارەی بینراو 519

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئۆتۆمبێلێكی دزراو بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنێتەوە، كە لە سلێمانی لێی دزراو لە بەغدا دۆزرایەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەناو شاری بەغدا ئۆتۆمبێلێكی دزراو بۆ خاوەنەكەی لە شاری سلێمانی دەگەڕێنێتەوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری سلێمانی سكاڵا تۆماردەكات لەسەر دزینی ئۆتۆمبیلەكەی لەجۆری كرایسلەر، دەستبەجێ هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستیانكرد بە كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لەسەر ئەم كەیسە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٥/٢٩ بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ عەمەلیاتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق / بەغداد، لەناو شاری بەغدا توانیان ئۆتۆمبێلە دزراوەكە بدۆزنەوەو بیگەڕێننەوە بۆ خاوەنەكەی.

تائێستا زانیاری لەبارەی چۆنیەتی دزینی ئۆتۆمبیلەكەو بردنی بۆ شاری بەغدا و هەروەها چارەنووسی تۆمەتبارەكە، ئاشكرا نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن