کەشناسی: خۆڵدەبارێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

کوردستان

04/06/2023     ژمارەی بینراو 221

راچڵەکین –

کەشناسی رایدەگەیەنێت کە لەگەڵ خۆڵبارین، پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمانى بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە هەندێ ناوچە .

روونیشیکردەوە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتى و
پلەی گەرما 3- 4 پلە بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی :34 پلەى سیلیزى
دهۆک :32 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 37 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 34 پلەى سیلیزى
سۆران : 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن