راچڵەکین –
نرخی كاره‌بای مۆلیدە
ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ئایار له شاری سلێمانی له‌نێوان (1000) دینار بۆ (1.500)
دینار دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕیوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: به‌پێی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان، پێدانى کارەبا له‌لایه‌ن مۆلیدە
ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاووڵاتییان له مانگی نیسان له نێوان (20) بۆ (35)
كاتژمێردا بووه.
بەو پێیەش نرخی هه‌ر
كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ به (44) دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ
له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئایار له نێوان (1000 دینار بۆ 1.500) دینار ده‌بێت.
ئەوەشیخستەڕوو کە خشته‌ی
كارپێكردنی مۆلیدە وەک پێشتر راگەیەندراوە (24) کاتژمێرى ده‌بێت و هەرکاتێک
کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە مۆلیدە‌كان كاره‌با بۆ هاووڵاتییان دابینده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی
مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له‌كاتی
كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانیدا نابێت كارپێكردنی مۆلیدە و پێدانی كاره‌با به‌هاووڵاتییان
له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچییه و خاوه‌ن مۆلیدە‌كه
سزا ده‌درێت.