ئاسایش باندێكی جادوگەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات

کوردستان

04/06/2023     ژمارەی بینراو 327

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێك لە قەزای چەمچەماڵ رادەگەیەنێت، كە ئەندامی خێزانێكن و جگە لە كاری جادوگەری، بازرگانیشیان بە ماددەی هۆشبەرەوە كردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەسەر بنەمای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێری و بەدواداچونی وورد، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە، لە بەرواری ٢٠٢٣/٥/٢٥ لە قەزای چەمچەماڵ حەوت كەسیان لە ئەندامانی خێزانێك دەستگیركرد، كە هەستاون بە ئەنجامدانی سحر و جادوو و نوشتە لە هاوڵاتیان بە ڕێگەی جیاواز بۆ مەبەستی جیاواز.

لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا، دەستبەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( حەشیش و كریستاڵ ) دا گیرا.

دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەكردووە، بەفەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە، دەستبەسەر سەرجەم ئەو كەلوپەل و كەرەستە و وێنانەدا گیرا كە تۆمەتبارەكان جادوو سحر و نوشتەیان پێوەدەكرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن