ئەڵمانیا.. بەهۆی خۆپیشاندانەوە دەیان پۆلیس و خۆپیشاندەر بریندار بوون

جیهان

04/06/2023     ژمارەی بینراو 327

راچڵەكین -

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە، بەهۆی دروستبوونی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەكانی شاری لایبزیگ، دەیان خۆپیشاندەر و كارمەندی هێزەكانی پۆلیس بریندار بوون.

ماوەی سێ رۆژە حزب و رێكخراوە چەپەكانی ئەڵمانیا لەشاری لایبزیگ-ی سەر بە ویلایەتی ساكسۆنیا لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، بەردەوامن لە خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژ بە نازییە نوێیەكان و داوا لە حكومەت دەكەن قەدەغەیان بكات.

بەگوێرەی میدیاكانی ئەڵمانیا، خۆپیشاندانەكان توندوتیژی لێكەوتەوەو تائێستا لانی كەم 50 پۆلیس بریندار بوون، لە بەرامبەردا هێزەكانی پۆلیس 30 كەسیان لە رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە دەستگیر كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، چەندین كەسی لەریزی خۆپیشاندەران بریندار بوون، بەڵام ژمارەكەیان بەدروستی نازانرێت چەند كەسن.

هاوكات، دادگای شاری درێسدن (پایتەختی ویلایەتی ساكسۆنیا) فەرمانی دەستگیركردنی بۆ چوار ئەندامی رێكخراوێكی چەپ دەركردووە بەتاوانی هاندان دژ بە نازییە نوێیەكان و ئەندامانی گروپە راستڕەوەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن