بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێم كەمدەبێتەوە

کوردستان

04/06/2023     ژمارەی بینراو 384

راچڵەكین -

بەهۆی چاكسازییەكانی كۆمپانیای داناگاز لەكێڵگەی كۆرمۆر، بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان كەمدەبێتەوە.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی درێژبوونەوەی پرۆسەی چاكسازییەكانی كۆمپانیای داناگاز لە كێلگەی كۆرمۆر، بەرهەمهێنانی كارەبا هەزار مێگاوات كەم بووەتەوە.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە لە هەوڵدان بۆ خێراتركردنی پرۆسەكە و ئاساییكردنەوەی دۆخی كارەبا لە زووترین كاتدا.

كێڵگەی غازی كۆرمۆر كە لەلایەن كۆمپانیای داناگاز-ەوە كاری تێدا دەكرێت، غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دابین دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن