سوپای عیراق ژمارەیەك جوتیاری ناحیەی سەرگەڕان دەستگیر دەكات

کوردستان

04/06/2023     ژمارەی بینراو 298

راچڵەكین -

بەتۆمەتی كاركردنی لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناوچەكە، سوپای عیراق 12 جوتیاری كوردی لە گوندێكی ناحیەی سەرگەڕان-ی سەر بە پارێزگای كەركوك دەستگیركردو تائێستاش ئازاد نەكراون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست راچڵەكین كەوتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە، هێزێكی سوپای عیراق هەڵیكوتاوەتە سەر گوندی شەناغە لە ناحیەی سەرگەڕان و 12 جوتیاری كوردی دەستگیركردووە، كە سەرقاڵی كاركردن بوون لە زەوییە كشتوكاڵییەكانیان.

جوتیارە دەستگیركراوەكان رەوانەی بنكەی پۆلیسی ناحیەی سەرگەڕان كراون و تائێستاش ئازاد نەكراون.

لەچەند رۆژی رابردوودا، سوپای عیراق بەهەمان شێوە هەڵیكوتایە سەر چەند گوندێكی ناحیەی سەرگەڕان و بەهەمان تۆمەت، 16 جوتیاری كوردی دەستگیركرد.

ماوەیەكی زۆرە دانیشتووانی كوردی گوندەكانی سنووری ناحیەی سەرگەڕان، لەلایەن هێزەكانی سوپای عیراقەوە رێگرییان لێدەكرێت كار لە زەوییە كشتوكاڵییەكانیان بكەن، كە لە سەردەمی رۆژێمی بەعسی هەڵوەشاوە، زەوییەكانیان دراوەتە عەرەبی هاوردە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن