راچڵەکین –
کەشناسی پێشبینی دەکات
کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو سەقامگیر بێت و ئەمڕۆش پلەی گەرما تا رادەیەك نزم
بێتەوە.
بەشی پێشبینی لە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە
ئاسمانى کوردستان بە گشتى لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش 2-3
پلە نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێش
روونیکردەوە ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە
هەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی :34 پلەى سیلیزى
دهۆک :36 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 35 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى
سیلیزى
زاخۆ : 36 پلەى سیلیزى
سۆران : 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى