راچڵەكین ـ فەرهەنگ فەرەیدون
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سوتاوی و جوانكاری سلێمانی رایگەیاند" دوو خوێندكار هێنراونەتە نەخۆشخانەكەمان و برینەكانیان كە بەهۆی سوتاوییەوە بووە زۆر سوكە".
د.شاخەوان سائیب، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سوتاوی و جوانكاری(ئیمێر جێنسی) سلێمانی بە (راچڵەكین)ی رایگەیاند"ئەمشەو دوو خوێندكار بەهۆی سوتاوییەوە رەوانەی نەخۆشخانەكەمان كراون".
وتیشی"نەخۆشەكان دەست و دەمووچاویان سوتاوە و برینەكەیان زۆر سوكە".
د.شاخەوان سائیب، ئاشكرایكرد، برینەكان نابێتە هۆی تێكچوونی دەمووچاو و شوێنی سوتاوی خوێندكارەكان.
ئەمشەو بەهۆی گڕگرتنی غاز لە بەشە ناوخۆی كچانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی، دوو خوێندكار سوتان و خوێندكارێكیش بە شوشە بریندار بوون.