ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕۆژنامەی (سەن)ی بەریتانی بڵاویکردەوە، دەیڤد دی خیا گۆڵپارێزی ئیسپانی لە ماوەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا بیرۆکەی گواستنەوەی بۆ یانەی ئینتەرمیلان ڕەتکردۆتەوە.
دەیڤد دی خیا تەمەن 32 ساڵ، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان، هاوینی ئەمساڵ مانچستەر یونایتدی بەجێهێشت.
ناوی دەیڤد دیخیا پەیوەست بوو بە گواستنەوەی بێبەرامبەر بۆ ئینتەرمیلان بۆ جێگرتنەوەی ڕۆیشتنی ئەندرێ ئۆنانا گۆڵپارێزی کامێرونی کە بە فەرمی پەیوەندی بە یونایتدەوە کرد.
لە قۆناغی کۆتاییدا ئەگەرێکی بەهێز هەبوو کە دەیڤد دی خیا گۆڵپارێزی سەرەکی ئینتەرمیلان بێت، بەڵام پێدەچێت گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە بیرۆکەی گواستنەوەی بۆ یانەی نیرازۆری ڕەتکردبێتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یان سۆمەری سویسری، گۆڵپارێزی بایرن میونشن نزیکترین یاریزانە لە گواستنەوەی بۆ یانەی ئینتەرمیلان.
لە کاتێکدا ڕەنگە دەیڤد دیخیا بچێتە خولی سعودیە دوای ئەوەی زیاتر لە تیپێک ئارەزووی کڕینیان هەیە، چونکە ئەو داهاتە داراییەی لە سعودییە وەریدەگرێت زۆر زیاترە لەوەی لەگەڵ ئینتەرمیلان وەریدەگرێت.