راچڵەكین-
كۆلێژی سەربازی 3ی قەڵاچوالان، ناوی ئەو كەسانەی فۆڕمیان بۆ خولی مەشق پڕكردۆتەوە بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە چاوپێكەوتنیان دەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن كۆلێژی سەربازی 3ی قەڵاچوالان بڵاوكرایەوە"داوا لەو پێشكەشكارانە دەكرێت كە ناویان لە لیستەكاندا هاتووە، ئامادەبن لە كۆلێژەكەیان لە كاتژمێر 7.30 خولەكی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 27ی7ی2023، بەمەبەستی پشكنینی پزیشكی و تاقیكردنەوەی توانای لەش".
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"پێویستە پێشكەشكار پێناسەی باری شارستانی یان (كارتی نیشتیمانی) و وێنەیەكی ڕەنگاوڕەنگ و جل و پێڵاوی وەرزشی پێ بێت".
كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان ڕۆژانە لیستی چاوپێكەوتن بڵاودەكاتەوە و ڕۆژی پێنجشەممە، ئەگەر بەر پشووی فەرمی كەوت، دەوامی ئاسایی دەكرێت و چاوپێكەوتن ئەنجام دەدرێت
لیستی ناوەكان:






