ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڕۆمێلۆ لۆکاکۆی بەلجیکی، هێرشبەری چێڵسی، بووە دوایین ناو بۆ پاڵپشتی هێڵێ هێرشبەری ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا.
زۆرێک لە هەواڵەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ئەستەمە کیلیان مباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمان لەم هاوینەدا بچێتە ڕیزەکانی مێرینگێ.
بەگوێرەی تۆڕی "دیفێنسا سێنتڕاڵ"ی ئیسپانی، چەندین ناو پێشکەش بە ئیدارەی ڕیال مەدرید کراوە بۆ پاڵپشتیکردنی هێرشی مێرینگێ لەم هاوینەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لۆکاکۆ دوا هێرشبەر بووە کە خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بە یانەی شاهانەکان کردووە، بەتایبەتی کە تا ئێستا یانەیەکی نوێی نەدۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی یاریی تێدا بکات.
لۆکاکۆ لەم وەرزەدا لە هەژماری ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ڕاهێنەری بلوز دەرچووە و بەم دواییە دانوستانەکانی گواستنەوەی بۆ یۆڤانتۆس وەستاون.
ئەو تۆڕە ئیسپانییە بڵاویکردووەتەوە، نرخی لۆکاکۆ تەنها ٤٠ ملیۆن یۆرۆیە و ڕیاڵ مەدرید دەتوانێت بەو نرخە ئەو هێرشبەرە بەلجییکییە بگوازێتەوە ریزەکانی.
دیفێنسا سێنتراڵ لەکۆتاییدا ئاشکرایکرد کە مێرینگێ پێی وایە نرخی لۆکاکۆ گونجاوە، بەڵام بڕیاری لەسەر گرێبەستەکە نەداوە و هەموو بژاردەکان تا کۆتایی هاوینە مێرکاتۆ کراوەن.