پێدانی كارەبای نیشتمانی بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكرێت

کوردستان

18/09/2023     ژمارەی بینراو 255

راچڵەكین-  

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، زیادكردنی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی رادەگەیەنێت و دەڵێت، لەمەودوا دەگاتە 17 كاتژمێر.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاندووە، لە وەرزی پاییزدا، رۆژانە 17 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان دەدرێت ، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و كەمبوونەوەی خواست لەسەر كارەبا، لۆدی سەر كارەبا كەم بووەتەوە و وێستگەكانی كارەبا بە شێوەیەكی باشتر كارەبا بەرهەم دێنن.

بە وتەی ئومێد ئەحمەد، خواستی زۆری كارەبا لەلایەن هاوبەشانی كارەباوە زۆرە و حكومەتیش توانای دابینكردنی ئەو بڕەی كارەبای نییە بۆ پڕكردنەوەی خواستی هاونیشتیمانیان، بۆیە لە وەرزەكانی هاوین و زستاندا، پێدانی كارەبا كەمدەكات.


كارەبا لە كێشە سەرەكییەكانی هاووڵاتیانی هەرێمە كە بۆ ماوەی دەیان ساڵ دەچێت خەڵكی پێوەی گیرۆدەن، بەبێ‌ ئەوەی چارەسەرێكی ریشەیی بۆ بدۆزرێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە چەندان جار  لە بۆنەكاندا لایەنە بەرپرسەكان بەڵێنی چارەسەركردنیان دابوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن