راچڵەكین-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ئابدا نزیكەی 7 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عیراق تۆماركراوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی كە میدیای دادوەریی بۆ گرێبەستی هاوسەرگیری و دۆسێكانی جیابوونەوە بۆ مانگی ئابی 2023 بڵاویكردووەتەوە، سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە لە بەغدای پایتەخت، بە هەزار و 184 حاڵەتی جیابوونەوە لە پێشەنگی دۆسێكانی جیابوونەوەدایە، دوای ئەویش سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەرخ بە هەزار و 52 دۆسێی جیابوونەوە، پاشان سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوایە بە 742 دۆسێی جیابوونەوە.
ژمارەكان حاڵەتەكانی جیابوونەوەی دەرەكی و حاڵەتەكانی جیابوونەوە بە بڕیاریی دادوەریی لەخۆدەگرێت.