راچڵەكین-
كەشناسێكی عیراقی پێشبینی دەكات لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا گۆڕانكاریی لە كەشوهەوادا ڕووبدات و وڵات بچێتە وەرزی پاییزەوە كە كەشوهەوا لە ڕۆژدا گەرم دەبێت و شەویش سارد دەبێت.
ریاز قورەیشی كەشناسی عیراقی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە"لە ڕۆژی شەممە ٢٣ی ئەیلولەوە عێراق دەچێتە یەكەم ڕۆژی یەكسانی پاییزەوە، بەو پێیەی دەكەوێتە ژێر بارستە هەوایەكی سارد كە كاریگەریی لەسەر ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست و تەنانەت ناوچەكانی باشووریش دەبێت، پلەكانی گەرما وردە وردە دادەبەزن".
بە وتەی ریاز قورەیشی"لەم ماوەیەدا نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسەدان زیاتر دەبن، بەتایبەتی ئەنفلۆنزا، لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەمیشدا عیراق دەچێتە نێو وەرزی بارانبارین كە ناوچەكانی باكوور دەگرێتەوە".