باوكێك دەستگیركرا مناڵە كۆرپەكەی دەفرۆشت

عێراق

21/09/2023     ژمارەی بینراو 418

 


راچڵەكین- 

دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی عیراق، دەستگیركردنی باوكێك رادەگەیەنێت كە كچە كۆرپەكەی بە بڕی 25 هەزار دۆلار بۆ فرۆشتنی نمایش كردبوو. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن دەزگاكەوە بڵاوكرایەوە"سەرچاوەكانی یەكینەكانی دەزگای هەواڵگری تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان لە پارێزگای بەغدا، زانیاری وردی بەدەست گەیشت  سەبارەت بەوەی باوكێك كچە كۆرپەكەی بۆ فرۆشتن بە بڕی 25 هەزار دۆلار نمایشكردووە". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"دەستبەجێ تیمێكی كاركردن پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون و پشتڕاستكردنەوەی ئەو زانیاریانە، دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوە پێویستەكان و بەدەستهێنانی رەزامەندی دادوەری، یەكەكانی تایبەتمەند لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێكخراوەكان توانیان،  بۆسەیەكی تۆكمە دابنێن و  هەوڵی فرۆشتنی كچە كۆرپەكە پوچەڵبكەنەوە و باوكەكەش دەستگیربكەن و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بكەن تا بە سزای دادپەروەرانەی خۆی بگەیەنرێت". 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن