راچڵەكین-
سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی لەلایەن عیراقەوە بەنگاوێكی باش بۆ پاراستنی ئاسایشی هەردوو وڵات دادەنرێت، ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو دەربڕی.
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران رایگەیاند"جەنگ لە پلانی سەربازی ئەواندا نییە، بەڵام بەردەوام لە ئامادەكاریدان بۆ روبەڕوبوونەوە و بەرگری، لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو".
بە وتەی رەئیسی"جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی لەلایەن عیراقەوە بۆ چەك داماڵین و چۆڵكردنی بارەگاكان گروپە نەیارەكان، هەنگاوێكی باشە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە".
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاندبوو، رێكارەكانی پاراستنی سنوور لەگەڵ ئێران بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.