راچڵەكین-
ھێلیكۆپتەرێكی سەربازیی سوپای عیراق لە بنكەی ئاسمانی كوت سەربە پارێزگای واست لەكاتی مەشق و ڕاھێناندا، كەوتەخوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ھێلیكۆپتەرێكی سەربازیی (Jet Ranger) سەربە سوپای عێراق لە بنكەی ئاسمانیی كوت لە كاتی مەشق و ڕاھێناندا كەوتووەتە خوارەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە لە ئاكامی كەوتنەخوارەوەی ھێلیكۆپتەرەكە، تیمی ناو ھێلیكۆپتەرەكە برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، ھێلیكۆپتەرەكە بەھۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە، كەوتووەتەخوارەوە و ھاتووە: "تیمێكی تەكنیكی سەربە وەزارەتی بەرگریی بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە و دەست نیشانكردنی ئەو كێشە تەكنیكییەی كە بووەتە ھۆی كەوتنەخوارەوەی ھێلیكۆپتەرەكە، ڕەوانەی بنكەی ئاسمانیی كوت كراوە".
بەپێی زانیارییەكان، لە ڕووداوی كەوتنەخوارەوەی ھێلیكۆپتەرە سەربازییەكەی سوپای عیراق لە پارێزگای واست، دوو ئەفسەر برینداربوون.