نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕدا

ئابوری

25/09/2023     ژمارەی بینراو 931


راچڵەكین- 

نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕدا هەندێك گۆڕانكاریی بەسەردا هات و رووی لە دابەزین كرد. 


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بۆرسەكانی هەولێر و سلێمانی، بە 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش بەراورد بە نرخی كردنەوەی بازاڕ هەندێك گۆڕانكاری بەسەرداهات دابەزی، بەو پێیەی نرخی 100 دۆلار بە 154 هەزار و 250 دینار بوو. 

وێڕای رێكارەكانی بانكی ناوەندی و حكومەتی عیراق بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرامبەر دراوی نیشتمانی، بەڵام تائێستاش نرخی دراوە سەوزەكە لەبەرامبەر دیناری عیراقی، ئاستێكی بەرز تۆماردەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن