عیراق بڕی فرۆشتن و داهاتی نەوتی مانگێك بڵاودەكاتەوە

ئابوری

26/09/2023     ژمارەی بینراو 317

راچڵەكین-  

 

وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی فرۆشتن و داهاتی نەوتی مانگی ئابی رابردوو بڵاودەكاتەوە كە نزیكەی نۆ ملیار دۆلار دەبێت. 

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكرایەوە"مانگی ئابی ڕابردوو 106 ملیۆن و 122 هەزار و 679 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە و داهاتەكەشی گەیشتووەتە 8 ملیار و 997 ملیۆن دۆلار". 

وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت"تێكڕای نرخی فرۆشتنی هەر بەرمیلێك 84 دۆلار 78 سەنت بووە". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن