ئاسایش دەستگیركردنی ئەمیرێكی گروپی تیرۆریستی داعش رادەگەیەنێت

کوردستان

26/09/2023     ژمارەی بینراو 317

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی ئەمیرێكی گروپی تیرۆریستی داعش لە كەركوك رادەگەیەنێت، كە بەرپرسی كەتیبەی چەكدارە بیانییەكانی ئەو گروپە بووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوكراوەتەوە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری وورد و چاودێری بەردەوام، لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشدا بە هەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عیراق، لەپارێزگای كەركوك تیرۆریستێكی داواكراوی دەستگیركرد.

لە راگەیەندراوەكەدا زانیاری لەبارەی تیرۆریستە دەستگیركراتوەكە ئاشكراكراوە، كە ناوی (ئەبو بوخارا)یەو ئەمیری كەتیبەی چەكدارە بیانییەكانی گروپی تیرۆریستی داعش بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن