گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان بەغداو مۆسكۆ دەستپێدەكاتەوە

عێراق

26/09/2023     ژمارەی بینراو 352

راچڵەكین -

هەردو حكومەتی عیراق و رووسیا لەسەر دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوانیان رێكدەكەون و لەكۆتایی ئەم مانگە یەكەمین گەشتی ئاسمانی لەنێوان بەغداو مۆسكۆ ئەنجام دەدرێت.

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو 30-9-2023، یەكەمین گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی مۆسكۆ ئەنجام دەدرێت.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەشكردووە، گەشتەكانی نێوان بەغداو مۆسكۆ بەردەوام دەبێت و هەفتانە دوو گەشت ئەنجام دەدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن