راچڵەكین
لەئاكامی ئەو ئاگرەی شەوی رابردوو لە هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانیە-ی موسڵ كەوتەوە تائێستا زیاتر لە 300 كەس بوونەتە قوربانی و ئامارەكانیش ڕوو لەهەڵكشان دەكەن.
نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا بە رووداوی راگەیاند، 114 كەس گیانیان لەدەستداوە و سەرووی 200 كەس برینداربوون.
لەلایەكی ترەوە كۆمەڵەی مانگی سووری عیراق لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی ئاگرەكەوە لانی كەم 450 كەس بوونەتە قوربانی.
تائێستاش چارەسەری بووكەكە بە ناوی حەنین ریازە و لەدایكبووی ساڵی 2006و، زاواش بەناوی ئیرڤان ئیشۆ گەحكە و لەدایكبووی ساڵی 1995 دیارنییە.
لەئێستادا بەشێك لە بریندارەكانی ڕووداوەكە گواستراونەتەوە نەخۆشخانەكانی دهۆك و هەولێر، كە بەگوێرەی زانیارییەكان رێژەی سووتاوی جەستەی هەندێكیان گەیشتووەتە 80%.
لەلایەن خۆشییەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان رووداوەكە بەھۆی بەكارهێنانی یارییە ئاگرینەكان لەناو هۆڵەكە كەوتووەتەوە و هۆڵەكە هیچ مەرجێكی سەلامەتی و سیستەمی ئاگر كوژێنەوەی تێدا نەبووە.