پلەكانی گەرمای ئەمڕۆو سبەینێی شارەكانی هەرێم

کوردستان

27/09/2023     ژمارەی بینراو 265

راچڵەكین

بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا و بوونی تۆزێكی سووك لە هەندێ ناوچەدا، هاوكات پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەی پێنجشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەناوچەكانی باشووری هەرێم ئەگەری تۆزێكی سووك هەیە و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر     : 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی   :35 پلەی سیلیزی

دهۆك      : 37  پلەی سیلیزی

كەركوك   : 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە   : 37 پلەی سیلیزی

 زاخۆ        : 38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 23 پلەی سیلیزی

سۆران :      37  پلەی سیلیزی

گەرمیان  :  43  پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن