مەسرور بارزانی لەسەردانەكەیدا بۆ بەغدا چۆن ستایشی قەیس خەزعەلی كردووە

کوردستان

27/09/2023     ژمارەی بینراو 568

راچڵەكین-

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێت، كاتێك شاندی هەرێمی كوردستان سەردانیان كردووە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی شاندەكە ستایشی كردووەو پێی وتووە:" زۆرم بیستووە لەسەر تۆ."

قەیس خەزعەلی، لەوتەیەكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە لەكۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەشاری سلێمانی پێشكەشیكرد ئاماژەی بەوەدا، لەسەردانی ئەم دواییەی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، كاتێك شاندەكە سەردانیان كردووە، مەسرور بارزانی، بە خەزعەلی وتووە:"زۆرم بیستووە لەسەر تۆ بیستوومە كە راستگۆیانەو وەفادارانە قسە دەكەیت."

خەزعەلی، وتیشی، لەبەرامبەردا بە مەسرور بارزانی وتووە:" زۆر راستگۆیانە قسەكانم دەكەم لەگەڵتدا."

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، لەبەشێكی تری قسەكانیدا ووتی:" كورد هیچ كاتێك دەستدرێژی ناكاتە سەر هیچ لایەنێك بەڵام بەرگری لەمافی خۆی دەكات، ئەم جۆرە گەلە سامانێكەو دەبێت پارێزگاری لێبكرێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن