نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕ

ئابوری

27/09/2023     ژمارەی بینراو 1128


راچڵەكین- 

نرخی دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕدا تا ئەندازەیەك جێگیر بوونی بەخۆوەبینی و لە ئاستی 155 هەزار دینار بۆ هەر 100  دۆلار مایەوە.  


ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی لە بۆرسەكانی هەولێر و سلێمانی، بە 155 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش بەراورد بە نرخی كردنەوەی بازاڕ هەندێك دابەزینی بەخۆوەبینی، بەو پێیەی نرخی 100 دۆلار بە 155 هەزار و 300 دینار بوو. 

وێڕای رێكارەكانی بانكی ناوەندی و حكومەتی عیراق بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرامبەر دراوی نیشتمانی، بەڵام تائێستاش نرخی دراوە سەوزەكە لەبەرامبەر دیناری عیراقی، ئاستێكی بەرز تۆماردەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن