راچڵەكین-
بەرپرسانی نەخۆشخانەی تایبەت بە سوتاوی لە موسڵ رایدەگەیەنن، زیاتر لە 50 منداڵ بەهۆی ئاگركەتنەوەكەی هۆڵی هەیسەم لە حەمدانیە گیانیان لەدەستداوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەش ستایشی ئەو یارمەتی و هاوكارییانە دەكات كە پێشكەش كراون.
بەرپرسانی نەخۆشخانەی تایبەت بە سوتاوی لە شاری موسڵ رایانگەیاندووە، لە دوێنێوە تەرمی زیاتر لە 50 منداڵ گەیەندراونەتە نەخۆخانەكە كە بەهۆی ئاگركەوتنەووەكەی حەمدانییە گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسانی ئەو نەخۆشخانەیە دەڵێن، زیاتر لە 250 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكە كە زۆربەیان ژنان بوون و بەهۆی ئاگركەوتنەوەكە تووشی سوتان و تەنگەنەفەسی هاتبوون.
بەهۆی ئاگركەوتنەوەكەی هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا، نزیكەی 115 كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 500 كەسی تر برینداربوون.