سودانی گەیشتە نەینەوا

عێراق

28/09/2023     ژمارەی بینراو 273

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق، بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەبارەی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانییە، گەیشتە پارێزگای نەینەوا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە ڕاگەیاندراوێكدا، ئاماژەی بەوەداوە، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتووەتە پارێزگای نەینەوا.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكە، ئامانج لە سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عیراق بۆ پارێزگای نەینەوا، وەرگرتنی زانیارییە لەبارەی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانییە ( بەخدێدا).

لە ڕاگەیاندراوەكەدا، باس لەوەشكراوە، محەمەد شیاع سوودانی لە سەردانەكەی بۆ نەینەوا، برینداران و كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكە بەسەر دەكاتەوە.

درەنگانی شەوی سێشەممە لەكاتی بەڕێوەچوونی ئاھەنگێكی بووك گواستنەوە لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا، ئاگر كەوتەوە كە بەھۆیەوە بەسەدان كەس بوونە قوربانی. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن