راچڵەكین-
لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون (ستییەكان) نرخی كارەبای موەلیدەی ستییەكانی بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرد.
#بەڕێوەبەرایەتی_گشتی_كارەبای_سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون (ستییەكان) كۆبوونەوەیەكی سازكردو تیایدا نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (9) ئەیلول دیاریكرد.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەكان ئامادەكراوە نرخی كیلۆوات هاوەرێك كارەبای موەلیدەی ستییەكان بریتیە لە (274) دینار، لە كاتێكدا مانگی ئاب ( 8 ) نرخی كێلۆوات هاوەرێك بە (276) دینار بوو.
وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە سەرجەم ستییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەكەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە و سزادەدرێن.