راچڵەكین
بەشی پێشبینی كەشوهەوا لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، پلەكانی گەرماش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەینێ هەینی، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆك : 37 پلەی سیلیزی
كەركوك : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی