كەسێك لە ئێران بەتاوانی كوشتنی پۆلیسێك لەسێدارە درا

جیهان

28/09/2023     ژمارەی بینراو 180

راچڵەكین-

داواكاری گشتیی تاران  رایگەیاند، ئەو كەسەی بەتاوانی كوشتنی پۆلیسێك سزای لە سێدارەدانی بۆ دەركرابوو، سزاكەی بەسەردا جێبەجێ كرا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئێران IRNA، عەلی ساڵحی ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو كەسەی لەسەر كوشتنی كارمەندی پۆلیس، عەبدولجەبار مەحتوم نەژاد دادگایی دەكرا، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.

ساڵحی ناوی تاوانبارەكەی ئاشكرا نەكرد، بەڵام ئەوەی وەبیرهێنایەوە كە لە مانگی تەمووزی 2021دا، لە تارانی پایتەخت ئەو تاوانبارە لە دوای دزیكردن دەستگیركراوە و براوە بۆ بنكەی پۆلیس، لەو كاتەدا لە دەست پۆلیس هەڵاتووە و بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر مەحتوم نەژاد و كوشتوویەتی.

هەروەها ساڵحی ئاماژەی بەوە كرد، دواتر تاوانبارەكە دەستگیركراوەتەوە و، دادگایی كراوە و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەركراوە، دوای ئەوەی دادگای باڵا سزاكەی پەسەند كرد بە ڕەزامەندی خێزانی كوژراوەكە سزاكەی بەسەردا سەپێندرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن